هاووڵاتیان گله‌ییان له رێكنهخستنهوه و گرانی بازاڕ هه‌یه
نزیک بوونەوەى هەربۆنەیەك وادەکات به‌شێك له‌ی فرۆشیاران, یارى بە نرخەى شەمەکەکانیان بکەن ، بێگوێدانە بارودۆخى دارایى هاووڵاتیان، بەرزبوونەوەى نرخى پێداویستى هاووڵاتیان وايکردووە زۆربەى هاوڵاتیان لەڕیزى تەماشاکەران بمێننەوە، ئه‌وه‌تا ئەم هاووڵاتیيە بەگریانەوە ئەو دیمەنەنانە باس دەکات، کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە نەیتوانیوه پێداویستی جەژن دابینبکات.
نەبوونى نرخێکى دیارىکراو لە بازاڕەکان ته‌نها گرفتى بۆ هاووڵاتیان دروستنەکردووە, بەڵکو فرۆشیارانیش له‌و دۆخه ناڕازیین و ئه‌وانیش خۆیان به زیانمه‌ند ده‌زانن, هاوكات داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت کۆنترۆڵى نرخەکان بکات، تاوەکو بەنزیکبوونەوەى بۆنەکان یارى بەنرخەکان نەکرێت .
ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بە هۆى قەیرانى دارایى, لە مانگى سێى ئەمساڵ بڕیارێکى بۆ قائیمقامیەتى سلێمانى دەرکرد, کە لەرێگاى لیژنه‌ى دیاریکردنی نرخ, سەرپرشتى نرخەکان بکرێت.
بازاڕى ئه‌مساڵ هیچ وه‌كو سالان گه‌رمی نه‌بوو و قه‌یرانی دارایی به ته‌واوی بڕستی له گیرفانی هاووڵاتیيان بڕیوه، له سایه‌ی دۆخێكی دژواری وادا, هاووڵاتیيان پرسیار له چاره‌نووسی لیژنه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و ئه‌نجامی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
k24 -
