پۆلیسی هەولێر گرووپێکی دزیکردن دەستگیر دەکات
رۆژی یەکشەممە 11ـی ئەیلوولی 2016، پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە سێ کەس چەندین مۆبایلی گرانبەهایان لە دوکانێکی فرۆشتنی مۆبایل لە گەڕەکی شادی دزیوە.
هەروەک پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەفسەر و کارمەندانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاستی هەولێر دوای 24 کاتژمێر لە رووداوە، توانیویانە (ر.م.ی، ب.ع.م و ک.ع.م دەستگیر بکەن.
ئەو سێ کەسە دانیان بەوەدا ناوە، کە چەندین مۆبایلی گرانبەهایان لە دوکانەکە دزیوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە،
