پێنجوێن و باشماخ بۆ ڕۆژانی جەژن خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

 پێنجوێن و باشماخ بۆ ڕۆژانی جەژن خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئاشكرای دەكات، لەگەڵ تەواوی فەرمانگە ئەمنییەكانی سنوورەكەیاندا كۆبوونەوەیان كردووە و باسیان لە شێوازی ئامادەكارییەكان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە لە ڕۆژانی جەژندا كردووە، و دەشڵێت "ناتوانین بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی یارییە تەقەمەنییەكان بكەین".

زانا ڕەحمان، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی ئەمنی قەزاكەیە، رایگەیاند: "بۆ ڕۆژانی جەژن تەواوی فەرمانگە ئەمنییەكانی سنووری قەزای پێنجوێن لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و بە شێوەی خەفەریات، خۆیان بۆ هەر ڕووداو و حاڵەتێكی نەخوازراو ئامادە دەكەن".

گوتیشی:" وەك لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتەمان، لەمڕۆوە بەردەوام لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لەكاری گەڕانیان بەردەوامن و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن، ئەو لیژنەیەمان بە هاوبەشیی پۆلیس و ئاسایشە و هەر شتێكی وەك یارییە تەقەمەنییەكانیان بەردەست بكەوێت، دەستی بەسەردا دەگرن".

روونیشی كردەوە،"بەڵام ناتوانرێت بەتەواوەتی هەموو تەقەمەنییەكان كۆنتڕۆڵ بكەین".

هاوكات سەرچاوەیەك لە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ، رایگەیاند: "لەئەمڕۆوە تەواوی بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە





باسنیوز
Top