پەرلەمانتارێک: سەرۆکی حکوومەت بە ڕاشکاوانە بە عەبادی گوت ڕیفراندۆم دەکەین

 پەرلەمانتارێک: سەرۆکی حکوومەت بە ڕاشکاوانە بە عەبادی گوت ڕیفراندۆم دەکەین
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، پشتگیری لە داواکاریی پێکهاتەکانی شاری مووسڵ دەکەن، بۆ دروستکردنی هەرێمێکی تایبەت بەخۆیان، ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەراشکاوانە بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، (ڕیفراندۆم دەکەین).

ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ یەکشەممە (11\10\2016)، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان، ڕێز لە ویست و ئیرادەی پێکهاتەکانی خەڵکی دەشتی نەینەوا دەگرێت، ئەوان چ بڕیارێک بدەن هەرێمی کوردستان پشتگیریان دەکات، بەتایبەتی لەپرسی بەهەرێم بوونی ناوچەکانیان، چونکە کورد وەک پێکهاتەیەک لە مووسڵ، تووشی زۆر کارەسات بووە، بەتایبەتی هێرش بۆ سەر شەنگال.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەی خستەروو، نازانین دوای داعش کێ ئیدارەی مووسڵ دەکات، لە کاتێکدا پێکهاتەی زۆری لێییە، دەبێت ڕێز لەو پێکهاتانە بیگرێت و پێشووتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گووتی، (ئەگەر ئەوان داوای بەهەرێمکردنی ناوچەکەیان بکەن، ئەوە پشتگیریان لێ دەکەین)، گووتی: "سیاسەتی ئەمەریکا ئەوەیە کە بەرژەوەندی خۆیان هەیە، بەڵام بەرژەوەندی هاوبەشیش هەیە، ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، دەمانەوێت خاکی خۆمان ئازاد بکەین و سنووری خۆمان بەهێز بکەین، بۆ ئەوەی دوای داعش، (مەعاش) نەیەت، ئەمەریکاش مامەڵە لەگەڵ واقع دەکات، کە پێم وایە ئەگەر ئێمە لەناو خۆماندا یەکدەنگ بین و پشتگیری لە هەرێمی دەستی نەینەوا بکەین ئەویش پشگیری دەکات".

ئیسلام حوسێن، ئاماژەی بەوەشدا، لە دوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا بەراشکاوانە، بە حەیدەر عەبادی، گووت: "ئێمە ڕیفراندۆم دەکەین"




باسنیوز
Top