سه‌كرده‌كانی هه‌ده‌په به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئیمڕالی بۆ کەسوکاری ئۆجه‌لان خۆشحاڵن
ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بۆ سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو، چونكه له دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه داوا ده‌كه‌ن ئۆجه‌لان ببینن و له نزیكه‌وه له ته‌ندروستی بزانن. هه‌روه‌ها ترسیان هه‌بووه له رۆژی كوده‌تایه‌كه كوژرابێت.
ئه‌یهان به‌لگین وته‌بێژی هه‌ده‌په له نووسینێكدا له تویته‌ر بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت گرنگه و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له لای خۆیه‌وه فه‌رهاد تونج كه كۆرانیبێژه و یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ده‌په، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئاشتی دووباره بێته‌وه به‌رباس.
تونج خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی رێگه ده‌درێت خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان له ئیمیراڵی سه‌ردانی بكه‌ن و له نزیكه‌وه بزانن ته‌ندروستی چۆنه.
به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په زۆر بڕوای به‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت نییه و، گومانی هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت. ده‌میرتاش له نووسینێكدا له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی داوه ئه‌م بڕیاره ته‌نیا قسه‌یه و جارێ نازانرێت ئایا تا چه‌ند به‌ڵێنه‌كه‌یان ده‌به‌نه سه‌ر.
ئه‌سڵی ئایدن رۆژنامه‌نووس له توركیا، پێی وایه كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوه زۆر بچووكه، به‌ڵام هه‌ر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدمان به ئاشتی هه‌بێت.
ئه‌سڵیش ئه‌م په‌یامه‌ی له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاوكردوه‌ته‌وه و، ئاماژه‌ی داوه هه‌نگاوه‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ رێگه‌دان به خانه‌واده‌كه‌ی تا ئۆجه‌لان ببینن زۆر بچووكه، به‌ڵام له ئێستادا كه وڵات كه‌وتوه‌ته ناو گێژاوی شه‌ڕه‌وه بایه‌خی خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان محه‌ممه‌د ئۆجه‌لانی برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له به‌رواری 14 بۆ 18ی ئه‌م مانگه چاوی به ئۆجه‌لان ده‌كه‌وێت و، پاشان بۆ رایگشتی روون ده‌كاته‌وه كه ئاخۆ ته‌ندروستی خراپه یان باشه.
هه‌روه‌ها حكوومه‌ت داوای كردوه ئه‌وانه‌ی ماننیان له خواردن گرتوه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاگاداری ره‌وشی ئۆجه‌لان بن له زیندان، ئیدی مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن و بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
باس‌نیوز
