رۆژنامەڤانێكی كورد دوای 10 ساڵ زیندانی لە ئێران ئازادكرا
عەدنان حەسەنپوور لە ساڵی 2006 وە بەتۆمەتی شەڕ لە دژی خودا دەستگیرکرا، سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ 31 ساڵ زیندانی کەمکرایەوە.
ساڵی 2010 جارێكی دیكە سزاکەی بۆ 15 ساڵ کەمکرایەوە، هەروەها لە ساڵی 2015 دا بەگوێرەی یاسای نوێی سزادانی ئێرانی سزاکەی بۆ 10 ساڵ کەمکرایەوە، بەیانی رۆژی شەممەش 10-9-2016 لە زیندانی ورمێ ئازادکرا.
رۆژنامەڤان عەدنان حەسەنپوور لە هەموو رۆژنامەنووسانی دیکەی زیندانەکانی ئێران زیاتر بەندکراوە. ناوبراو پێشتر چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئازادی میدیایی وەرگرتوون.
