هاونیشتمانییەك لە گرتووخانەیەكی كوردستان "بە قورسی سزا دەدرێت"
بەگوتەی ئەمیر زرار، هاونیشتمانی دانیشتووی سەروچاوە پۆلیسی سه‌روچاوه‌ی سەر بە قه‌زای رانیه بەشێوەیەكی تووند ئه‌شكه‌نجەیان داوە، كه ئێستا به ئه‌سته‌م توانای رێكردنی هه‌یه.
جه‌سته‌ی ئەمیر زرار، ئه‌و كه‌سه‌ی پۆلیس بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگی بنكه‌كه‌ی كردووه، شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌سه‌ره‌وه‌یە و وەك خۆ دەڵێت، چەندین كاژێر سه‌راوژێر هه‌ڵواسراوه و به جۆره‌ها شێوه ئازاری جه‌سته‌یی دراوه.
ئه‌میر زرار بۆ رووداو گوتی "گه‌یشتمه بنكه‌ی پۆلیس و به شه‌ق كه‌وتنه گیانم، سه‌راوبن هه‌ڵیانواسیم له كاژێر 9ی به‌یانییه‌وه تاوەكو 3ی ئێواره به كێبڵی كاره‌با لێیانده‌دام، ئازاری جه‌سته‌ییان ده‌دام و جگه‌ره‌یان به پشتم ده‌كوژانده‌وه. بەڕێوەبەری بنكه‌كه خۆی وایەری كه‌له‌بچه‌ی ده‌ستی قایمكردم و به پۆلیسه‌كانی ده‌گوت بیكوژن".
به‌هۆی برینی زۆری جه‌سته‌یه‌وه ئه‌میر ناتوانێت به باشی رێبكات، ته‌نیا هۆكاری بانگكردنیشی بۆ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه نیازی هه‌نده‌رانی هه‌بووه. ئه‌میر له ئه‌گه‌ری باسكردنی ئه‌شكه‌نجه‌كه‌شی هۆشداری پێدراوه.
ئەمیر دەڵێت "كه هاتمه‌وه ماڵه‌وه دووباره پۆلیس هاته‌وه لام و پێیان گوتم بچیته نه‌خۆشخانه یاخود لای هیچ كه‌س باسی بكه‌یت ده‌تكوژین. هه‌ڕه‌شه‌یان له خێزانه‌كه‌شم كرد كه بێ ده‌نگ بم و باسی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه نه‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا دواڕۆژم باش نابێت".
دایكی ئەمیر به به‌رده‌وام به دیاری ئازاری جه‌سته‌ی ئه‌میره‌وه ده‌گری و سكاڵاشیان له دژی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌روچاوه تۆمار كردووه.
شوكریه حه‌مه‌د، دایكی ئه‌میر دەڵێت "گرتن و بانگكردنی خه‌ڵك بۆ بنكه‌ی پۆلیس هه‌بووه به‌ڵام نه‌ك ئه‌و سوكایه‌تییه و كوڕی خه‌ڵك سه‌راوژێر هه‌ڵواسی و جگه‌ره‌ی به جه‌سته‌ییه‌وه بكوژێنییه‌وه، ئه‌وه مه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌عس كردبێتی، ده‌نا كورد چۆن ئه‌وه دەكات".
به تۆمه‌تی دیار نه‌مانی ژماره‌یه‌ك په‌له‌وه‌ر پۆلیس ئه‌و هاونیشتمانیه‌ی بانگی بنكه كردووه، وێڕایی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیشی، سكاڵای له دژ تۆمار كردووه، كه تۆمه‌ت بۆ بنكه‌ی پۆلیس هه‌ڵده‌به‌ستێت.
كاروان مه‌حموود، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین دەڵێت "ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌و هاوڵاتيیه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پۆلیس ته‌نیا ئه‌ركی خۆی و یاسای جێبه‌جێكردووه، ئه‌گه‌رنا تۆمه‌ته‌كانی بێ بنه‌مان و سكاڵاشمان له دژی تۆمار كردووه".
rudasw -
