بارزانی: گەلی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان دۆست و پاڵپشتی گەورەی هەیە
ههروهها دهڵێت: "بۆ یەكەمجار لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان لەو شۆڕشەدا بوو كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموكراسیخوازی گەلەكەیان بوون و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستانیش شانبەشانی كورد لەژێر سەركردایەتييهكی هاوبەش لەدژی ستەم و داگیركاری خەباتیان كرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە بەهای ئاشتی و پێکەوەژیان و ئازادی گەلی کوردستان دەکات و دەڵێت: "لە كاتێكدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە دەكەینەوە كە بە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و بە گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان هەنگاوی زۆر مەزن هاوێشتراوە و لەسەر ئاستی جیهانیدا دۆزی رەوای گەلی كوردستان دۆست و پاڵپشتی گەورەی هەیە. گەلی كوردستان ئەوەی بە جیهانیان سەلماند كە پارێزەری بەهای ئاشتی و پێكەوەژیان و ئازادییە. ئەو بەهایانەی جێگەی شانازیی تاك تاكی خەڵكی كوردستانن".
K24 -
