کەرکووک.. تەرمی کچێک بە دەستبڕاوی دۆزرایەوە

 کەرکووک.. تەرمی کچێک بە دەستبڕاوی دۆزرایەوە
تەرمی کچێکی گەنج لە ناوچەی پیشەسازیی کەرکووک دەدۆزرێتەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجەی بەسەرەوە دیارە دەستەکانی بڕاون.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئەیلوولی 2016 تەرمەکەیان لە تەنیشت بەنزینخانەیەک لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری کەرکووک دۆزیوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە کچەکە خنکێنراوە و هەردوو دەستی بڕاونەتەوە.

تاوەکو ئێستا کچەکە نەناسراوەتەوە، بەڵام تەرمەکەی گواستراوەتەوە پزیشکی دادیی کەرکووک و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.






باسنيوز
Top