کادیرێکی یەکێتی: دۆخی یەکێتی کاریگەریی خراپ لەسەر دەنگەکانی داهاتوو دەکات
ئەمڕۆ شەممە 10\9\2016، نیشتیمان مورشید، کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “هیوادارین هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی بە دەرئەنجام بگات”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئاگادارن کە هەوڵی جددی هەیە، بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێت، هەر لە هەوڵە ناوخۆییەکانەوە تا هەوڵی حزبەکان. گوتیشی: “پێم وایە کێشەکان ئەوەندە قورس نین کە چارەسەر نەکرێن". ئەوەشی دووپات کردەوە: ”بەردەوام بوونی یەکێتی لەسەر ئەم دۆخە، کاریگەریی خراپ لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات".
باسنیوز
