ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، كه دوای كوشتنی ئوسامه بن لادن بووه‌ته به‌رپرسی یه‌كه‌می قاعیده، له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ به‌سه‌ر غه‌زای 11ی سێپتێمبه‌ر، به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێین په‌یاممان وه‌ك رۆژ روونه و وه‌ك شمشێر تیژه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌تا تاوانه‌كانتان به‌رده‌وام بێت، رووداوه‌كانی وه‌ك 11ی سێپتێمبه‌ر هه‌زاران جاری دیكه دووباره ده‌بنه‌وه".
له باره‌ی په‌لاماری 11ی سێپتێمبه‌ریش ده‌ڵێت: "هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له دژی موسڵمانان ئه‌نجامیداوه له فه‌له‌ستین، ئه‌فغانستان، عێراق، شام، مالی، سۆماڵ، یه‌مه‌ن، مه‌غریب و میسر".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زه‌واهیری، په‌یامێك ئاراسته‌ی "نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كان" ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوایین رێگه، بانگه‌واز و جیهاده".
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، باس له ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌نێوان ره‌شپێست و سپیپێستهكانی ئه‌و وڵاته و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه ئه‌فریقییه‌كان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و نه‌یانتوانیوه له رێگه‌ی یاسا و ده‌ستوور، مافه‌كانییان به‌ده‌ست بهێنن، چونكه یاسا به‌ده‌ست زۆرینه‌ی سپیپێستهوهیه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جگه له ئیسلام هیچ شتێكی دیكه رزگارییان ناكات".
رۆژی 11ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2001، ژماره‌یه‌ك توندڕه‌وی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده، له رێگه‌ی رفاندنی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تییان له نیویۆرك ته‌قانده‌وه و هاوكات په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایان دا له واشنتۆنی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا و به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ش، نزیكه‌ی 4 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی گیانییان له‌ده‌ستدا.
K24_
