به‌به‌ڵگه: سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رده‌چێت
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت بهدۆسیهكانى گه‌نده‌ڵى، به‌تۆمه‌تى گهندهڵىو خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، فه‌رمانى گرتن بۆ سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رده‌كات.
به‌پێی نووسراوێكى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت بهدۆسیهكانى گه‌نده‌ڵى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق كهوێنهیهكى ده‌ست ئاژانسی (باس‌نیوز) كه‌وتووه، دادگاى ناوبراو فه‌رمانى گرتنى بۆ ،ئه‌یاد سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركردوه.
له‌نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه به‌پێى ماده‌ى 320 ى یاساى سزادانى عێراقیه كه‌تایبه‌ته بهگهندهڵىو خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات".
ئه‌یاد ساڵه‌ح مه‌هدى، سامه‌ڕائی ساڵى 1946 له‌دایكبوه، ساڵى 1970 كۆلێژه‌ى ئه‌ندازیارى تهواوكردوهو ئه‌ندامى سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى عێراقه، تاساڵى 1980 له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كانى عێراقدا كاریكردوه، ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكى حزبی ئیسلامى عێراقى بووه.
Bas News _
