لەمەودوا پارەی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بە سەعات دەبێت

لەمەودوا پارەی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بە سەعات دەبێت
سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەھلییەکانی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، لەمەودوا پارەی مۆلیدە ئەھلییەکان لە شاری ھەولێر بەپێی پێدانی سەعاتی کارەبا دەبێ و چەند سەعات کارەبا بدرێت سەری مانگ بایی ئەوەندە سەعاتە پارە لە ھاووڵاتی وەردەگیرێت.

(ئەندازیار قارەمان) سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاند: "پێشتر بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا ھەموو سەرەتایەکی مانگی پارەی ھەر ئەمپێرێکی کارەبا دیاری دەکرا بۆ مۆلیدە ئەھلیەکان، بەڵام ئێستا شێوازەکەی گۆڕاوە و کۆتایی مانگ ھەر مۆلیدەیەک چەند سەعات کارەبا کاری کردبێت پارەی ئەوەندە سەعاتە لە ھاووڵاتی وەردەگرێت، بۆیە ھەموو مانگێک تا کۆتایی دیار نابێت پارەی موەلیدە ئەھلییەکان چەند دەبێت."

(ئەندازیار قارەمان) گوتیشی، لەمەوبەدوا بەو شێوازە کار دەکرێت؛ ئەو شێوازە لە دھۆک و سلێمانیشدا ھەیە.


PDK.info
Top