کوردستانی ڕۆژهەڵات.. پێنج گەنجی دیکەی کورد دەستگیر کران
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ناوی عه‌لی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگ كراوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی وه‌پاڵ دراوە، به‌ڵاام به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوە.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها له شاری بانه‌ش كه‌سێكیان به ناوی عه‌لی ڕه‌حمانی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و تا ئێستا هۆکاری گیران و شوێنی ڕاگیرانی نەزاندراوە.
عه‌لی ڕه‌حمانی خوێندکاری ڕشته‌ی زانستی سیاسیی له زانكۆی تاران ته‌واو كردووه و له كاتی سه‌فه‌ر بۆ شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له بانه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێدان و كوتان بۆ شوێنێكی ناڕوون گوێزراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا كه‌سێكی دیكه به‌ناوی شاهۆ عه‌بدوڵڵاهی، خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر لە پارێزگای کرماشان به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به ده‌زگای دادوەریی ئێران حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و یەس ساڵ دوورخرانەوەی،بەسەردا سەپاوە.
دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی دیزڵ ئابادی كرماشان گوێزراوەتهوه.
باسنيوز
