خانەقین.. ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ ڕووخێنران

 خانەقین.. ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ ڕووخێنران
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شاری خانەقین ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك هاووڵاتی لە خانەقین خانووی زیادەڕۆییان لەسەر مۆڵكی گشتی دروست كردووە و حكوومەتیش ڕووخاندوویەتی.

یووسف ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین، ڕایگەیاند" بە بڕیاری قایمقامی خانەقین، ژمارەیەك خانووی هاووڵاتیان كە لەسەر مۆڵكی گشتی و بەبێ مۆڵەت خانووی زیادەڕۆییان لە چەند شوێنێكی جیاجیای خانەقین دروست كردبوو، ڕووخێنران".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو خانوانەی كە ڕووخێنران ئاشكرا بكات، گوتیشی" هاووڵاتیانی خانەقینمان ئاگادار كردووەتەوە لەسەر ئەوەی، خانوو بە شێوەی زیادەڕۆ دروست نەكەن، لەبەر ئەوەی كارێكی نایاساییە و لەلایەن حكوومەتی خۆجێییەوە، فەرمانی ڕووخاندنی خانووی زیادەڕەومان هەیە".





باسنیوز
Top