لە كەركووك بازرگانێكی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیر كرا

 لە كەركووك بازرگانێكی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیر كرا
لە چالاکییەکی هێزەكانی پۆلیسی كەركووكدا توانرا بازرگانێكی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیر بكرێت.

نەقیب تەلعەت كەریم، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی كەركووك، ڕیاگەیاند "لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی كەركووكدا توانرا لە بازاڕی حەسیرەكەی شاری كەركووك، بازرگانێكی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیر بكرێت، كە مامەڵە و فرۆشتنی چەكی بە كۆ ئەنجام داوە".

ئەفسەرەكەی پۆلیس، گوتیشی" ئێستاش دەستگیر كراوەكە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت".



باسنیوز
Top