ئۆلاند داوای دیاریكردنی كاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان دەكات
بارزانی لە دوای كۆبوونەوەیەكی یەك سەعاتی لەگەڵ ئۆلاند، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ (كوردستان٢٤)، گوتوویەتی "ئەگەر دڵنیا نەبم سەربەخۆیی کوردستان ئێستە کاتیەتی، ئەو هەنگاوەم نەدەنا، لە هەموو کۆبوونەوەکانی دەرەوەی وڵات بەتایبەتی ئەم چەند رۆژەی پاریس، لە هەموو کۆبوونەوەکاندا باسم لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان کردووە".
بارزانی ئەوەشی گوتووە "هیچ وڵاتێکی ئەوروپی دژی سەربەخۆیی کوردستان نییە، بەڵام هەندێکیان دەڵێن ئێستە کاتەکەی گونجاو نییە، هەندێکیشیان دەڵێن دەبێت بە وریایی و هەستیاری لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا بجوڵێنەوە، بەڵام ئێمە ئەو هەنگاوە دەنێین و گشتپرسیش لە دەستی میللەتی کوردە".
لەبارەی هەڵوێستی سەرۆکی فەرەنساش بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ئۆلاند بە بارزانی گوتووە، ئێمە پشتیوانیتان دەکەین، ئێوە دەبێت کاتەکە هەڵبژێرن.
Bas News _
