نرخی دۆلار كاتی داخستنی بازاڕ دابەزی

نرخی دۆلار كاتی داخستنی بازاڕ دابەزی
100 دۆلاری ئەمریكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتی داخستنی بازاڕ بەرانبەر بوو بە 129 هەزار و 500 دینار، بەراود بەكاتی كردنەوەی بازاڕ لەبەیانیدا نرخەكەی دابەزیووە كە 129 هەزار و 600 دیناربوو.

سەروان سابیر، لەكۆمپانیای‌ سمیای‌ وڵات بۆ ئاڵوگۆری‌ دراو لەبازاڕی‌ شاری‌ هەولێر، بەخەندانی‌ راگەیاند "نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 129 هەزار و 500 دینارە، بەراورد بەكاتی كردنەوەی بازاڕ لەبەیانیدا نرخەكەی دابەزیووە".

وتیشی "100 یۆرۆ بەرامبەر 146 هەزار دینارە، 100 پاوەند بە 172 هەزار و 250 دینارە، 100 هەزار تمەنی‌ ئێرانی بە 37 هەزار دینارە‌و 100 لیرەی‌ توركیش بەرامبەر 44 هەزار و 500 دینارە".

نرخی‌ دراوە بینایەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 112 دۆلار و 75 سەنتە و 100 پاوەندیش بە 133 دۆلارە.
Top