مامۆستایەکی زانکۆ: چاوەڕواندەکرێت فەرەنسا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکات
د. ئیسماعیل شوکر، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لەبارەی سەردانی بارزانی بۆ فەرەنسا و شێوەی پێشوازی کردنی لەلایەن دامەزراوەکانی ئەو وڵاتەوە دەڵێت: "شەڕی داعش وای کردووە کە وڵاتان پەنا بۆ بارزانی بهێنن یەکێک لەوانە وڵاتی فەرەنسایە بە تایبەتی لەم دوو مانگەی دوای شەڕی داعش لەگەڵ فەرەنسا شەڕی مان و نەمان بووە، فەرەنسا لەهەموو وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی بەرانبەر بە داعش ڕوونتر بووە، پێشمەرگەش لەهەرێمی کوردستان بە قارەمانانە شەڕی داعش دەکات، کە ئەمەش بەڵگەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئەوروپا و فەرەنسا کە لەو روانگەوە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببەستن، چونکە هەردوو لا بەرژەوەندییان لەدەرکردنی داعش هەیە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە هەرێمی کوردستان لە سنووری خۆیەوە و فەرەنساش بەپێی هاوکاریەکان کاربکەن بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە کە سەرجەم ئەگەرەکان ئاماژە بەسەرکەوتنی ئەو بیرۆکەیە دەکەن چونکە هەر وڵاتک بیەوێت تۆڵە لەداعش بکاتەوە دەبێت هاوکاری پێشمەرگە بکات".
ئەوەشی خستە ڕوو: "لە دووساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان توانی پەرەیەکی بەهێز بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بدات لە ئاستی جیهان و ناوچەکە بەتایبەتی دەوڵەتانی ئەوروپا بۆیە جیا لە پەویەندی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بارزانی لەو بوارەوە زۆر سەکەوتووە بوە توانی یەیتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رازی بکات بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لەبارەی ئەگەری باسکردنی پرسی سەربەخۆییی کوردستان و دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، د. ئیسماعیل شوکر پێی وایە کە بارزانی لەسەر پرسی سەربەخۆییی کوردستان لەگەڵ فەرەنسا قسە دەکات چونکە قۆناغێکی زۆر گرنگ بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە، ئەم باسە جیا لە دەوڵەتانی ئەوروپا پێشبینی دەکەم لەگەڵ تورکیاش باس کرابێت کە ئەمە زۆر گرنگە بۆیە لە داهاتووش ئەگەر بارزانی سەردانی ئێران بکات خۆ هەردەبێت هەمان اکێجی قسەکانی بداتە ئەوانیش.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ لەبارەی قسەکانی بارزانی کە گوتی: "ئێمە وامان زانی بەس دانیاڵ میتران دۆستی دێرینی کوردە بەڵام خۆشحاڵین دەبینین دۆستی زۆرمان لێرە هەیە"، دەڵێت: "دەوڵەتی تانی ئەوروپا و فەرەنسا هەستێکی تایبەت و خۆشە ویستی زۆریان بۆ کوردستان هەیە ڕۆڵیان هەیە لە هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆیە زۆر کەس هەیە دەیەوێت ڕۆلی میران بۆ کورد ببینێت ئەوەشی ئێستا حکوومەتی فەرەنسا دەیکات بۆ پێشمەرگە هەمان درێژەپێدەری ڕۆڵی میرتانە لە ڕرابردووی فەرەنسا بۆیە بارزانی لەم ڕوانگانەوە قسەی کردووە و پێشبینیش دەکەم هاوکاری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە فراوانتر ببێت".
لەبارەی ئەو پرسیارەی ئایا فەرەنسا دەتوانێت چی بکات بۆ کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو مامۆستایایە زانکۆ ئەوە دەخاتەڕوو کە هاوکاری هێزی پێشمەرگە و بەرگری کردن لە دۆزی کورد لەئەنجومەنی وڵاتانی هەمیشەی و گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتان بەهۆی ئەوەی فەرەنسا لە لێدوانە فەرمییەکانیدا پشتیوانی کوردستانی کردووە.
ئیسماعیل شوکر پێشی وایە کە سەردانی بارزانی بۆ فەرەنسا بایەخدار بووە چونکە داعش یان تیرۆر ئێستا بوەتە مەترسی بۆ سەر هەمو جیهان و ناوچەکە بۆیە لەماوەی رابردوو ئەو هێرشانەی کرایە سەر وڵاتانی ئەوروپا زەنگێکی مەترسیداربوو ئێستا وڵاتان دەتوانن زۆر بەئاسانی لەگەڵ نوێنەری پێشمەرگە پلان دابنێن بۆ ڕووبەڕوبنەوەی تیرۆر کە ئەگەر ئەوان بیانەوێت لەناو بچێت دەبێت هاوکاری پێشمەرگە بکەن، لەهەمان کاتدا ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری گەورە دەچێت کورد بێ بەش نابێت لەو گۆڕانکاریە و ئەگەریش وەرەقەی دەوڵەت کوردستان و سەربەخۆی بچێتە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا و فەرەنسا بە دڵنیاییەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت چونکە هیچ دەوڵەتێک نیگەرانی یان دژایەتی خۆی بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەرنەبڕیوە و ئەمەش ئایندەیەکی گەشە بۆ کوردستان لە ناوچەکە.
