سەرۆکی کوردستان لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێ کرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد

 	 سەرۆکی کوردستان لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێ کرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد
سەرۆکی کوردستان مەسعوود بارزانی لە لایەن سەرۆکی فەرەنسا (فرانسوا ھۆلاند) لە کۆشکی (ئێلیزێ) پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

لە 12 ئەیلوولی 2014دا (فرانسوا ھۆلاند) سەرکۆماری فەرەنسا ھاتە ھەرێمی کوردستان و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆ بووەوە، لە 10 شوباتی 2015ـیشدا (سەرۆک بارزانی) لە کۆشکێ (ئێلیزێ) لە پاریس لە لایەن (سەرۆک ھۆلاند)ـەوە پێشوازی کرا..ئەمڕۆیش سەرۆکی کوردستان بۆ جارێکی دیکە بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێ کرا.
Top