لەناو شاری بۆکان شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا

 لەناو شاری بۆکان شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا
هەڵۆکانی زاگرۆس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکانی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هیزە ئەمنییەکانی ئێران و شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە شەی ڕابردوو لە گەڕەکی "کوی اندیشە" لەنێو شاری بۆکان، تەقە و پێکدادان لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس و هێزەکانی حکوومەتی ئێران هاتووەتە ئاراوە."

ئەو ڕووادوە سەعات 10:30خولکەی شەوی ڕابردوو چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 2016 -9 -8لە گەڕەکی "کوی ئەندیشە" ڕووی داوە و بەپێی زانیارییەکان، چەند کەس لە هیزە ئەمنییەکانی ئێران بردیندار بوون و هەڵۆکانی زاگرۆس توانیویانە شوێنی رووداوەکە بەجێ بهێڵن.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمین جارە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری هیرش دەکەنە سەر بنکەی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها ئەندامانی سوپای پاسداران.

هەڵۆکانی زاگرۆس کە ماوەی نزیک بە یەک ساڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دامەزراون بەپێی ڕاگەیەندراوی کاتی ڕاگەیاندنی خۆیان، " ئێمە (كیژ و كوورانی) كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات بە ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان زانیوە رەورەوەی خەبات و شۆرش درێژە بدەین، هەربۆیە "هەڵۆكانی زاگرۆس"مان دامەزراندوە كە هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە خۆوە گرتووە.

داوا لە هەمووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ئێران دەكەین، بە ناردنی هەواڵ و زانیاری لەسەر رووداوەكان، دام و دەزگاو عەوامیلی سەركوتگەری رژێم, جەلادانی نێو بەندیخانە و بەكرێگیراوانی ناوچەیی یارمەتیمان بكەن، داوا لە لاوانی شۆرشگیر لە هەر شوێنێكی كوردستان دەكەین خۆیان بەیار و یارمەتی دەری "هەڵۆكانی زاگرۆس" بزانن، بە پشتیوانی كردنتان و بەیەكەوە بوونمان دەتوانین هێزە زەبەلاحەكەی رژێم لاواز و تێك بشكێنین."






باسنيوز
Top