نرخی نەوت بەرز بووەوە
هاوشێوەی رۆژانی رابردوو و دوای رێکەوتنەکەی دوو گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی خاوی جیهان سعودییەو ڕوسیا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا یەک بەرمیل نرخی خاوی برنت بە 48.64 دۆلار دەفرۆشرێت، ئەوەش دوای ئەوەی 66 سەنت چووە سەر نرخەکەی، بهپێی رۆیتهرز.
بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاستی كۆگاكردنی نەوتی خاو لە ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوودا 12.1 بەرمیل دابەزیوە، ئەوەش بەپێی راگەیەندراوێکی پەیمانگای پترۆڵی ئەمەریکیی، هاوشێوەی ئەوه لە 30 ساڵی رابردوودا نەبووە.
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نەوتی خاوی ئەمەریکا 76 سەنت بەرزببێتەوەو بگاتە 46.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
دووشەممەی رابردوو لەپەراوێزی کۆبونەوەی وڵاتانی G20، هەر دوو وەزیری وزەی ڕوسیا و سعودییە رێکەوتتنێکیان واژۆکرد کە پێكهوه كاربكهن بۆ دڵنیابونهوه له سهقامگیری بازاڕی نهوت لهرێگهی جێگیركردنی بهرههمهێنانهوه.
بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت رۆژانە بەرز دەبێتەوە، لە کاتێکدا پێش ئەو کۆبوونەوەیە هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 46 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.
