روسیا سه‌باره‌ت به سوریا هۆشداری ده‌داته توركیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌كات خۆی له تێكدانی سه‌قامگیری سوریا دوور بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر زیاتر چوونه ژووره‌وه‌ی سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری بۆ ناو قوڵایی سوریا ده‌رده‌بڕێت.
گوتیشی هێرشی توركیا به ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی سوریا یان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه، هه‌ربۆیه پێشڵكردنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سوریاییه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به‌م پرسه له بواری مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به دروست وه‌سفكرد.
نیگه‌رانی روسیا سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا له رۆژئاوای كوردستان له كاتێكدایه كه سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناحیه‌ی "الباب" له باكووری حه‌له‌ب، كه سوپای سوریای دیموكرات له مێژه ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ئه‌لباب بۆ كۆنترۆڵی كردنی ناوچه‌كه دامه‌زراندووه.
K24
