بارزانی و وەزیری بەرگریی فەرەنسا پرسە سەربازییەكان تاوتوێ دەكەن
ئەمڕۆ بارزانی لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسادا، لەلایەن ئان هیدالگۆ سەرۆكی شارەوانیی پاریسەوە پێشوازی لێ كرا، بارزانی و هیدالگۆ لێدوانێكیان بۆ رۆژنامەنووسان دا.
لە لێدوانەكەیدا بارزانی باسی تەوەری كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسا كرد و گوتی تەواوی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە باسی پرسی ئەمنی و سەربازییان كردووە.
لای خۆیەوە ئان هیدالگۆ گوتی شانازی دەكات کە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانیانە. گوتیشی "ئێمە لە هەموو ڕووێكەوە دۆستایەتی و پشتیوانی کورد دەكەین، ئێرەش ماڵی جەنابی سەرۆك بارزانییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی فەرمیی فرانسوا ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە پاریس، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسا و سەرۆكی شارەوانی پاریس كۆبووەوە و سبەی بارزانی لە كۆبوونەوەی لوتكەدا لە كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند كۆدەبێتەوە.
BAS NEWS -
