بارزانی: كۆبوونەوەكانمان ئەرێنی بوون.. شارهوانی پاریس: ئێمە دۆستایهتی و پشتیوانیی کورد دەکەین
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوە لەگەڵ (ئان هیدالگۆ) شارەوانی پاریس، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەواانیی هاوبەشدا رایگەیاند، گفتوگۆیەكی دۆستانەیان كردووە لەبارەی نێوان هەولێر و پاریس و بەردەوامبوون و هاوكاریی زیاتر لەنێوان هەردوولادا.
(سهرۆك بارزانی) گوتیشی "هاتم دەستخۆشی لێ بكەم كە ماوەیەك لەمەوبەر سەردانی كوردستانی كرد، ئێمە خەممان بوو كە وەك كورد دایكێكی میهرەبانی وەك (دانیال میتران)مان لە دەست دا، بەڵام (ئان هیلادگۆ) شوێنی ئەوی گرتووەتەوە".
هاوكات (ئەنا هیدالگۆ) شارەوانی پاریس لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەدا رایگەیاند: "زۆر زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم، شانازییەکی زۆر زۆر گەورەیە ئێمە وەکو خەڵکی فەرەنسا رێزی میللەتی کورد دەگرین بۆ هەموو ئەو شەڕانەی دژی تیرۆریستان ئەنجامیان داوە و دەرگایان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە، کورد گەلێکی ئاشتیخوازە، ئێمەش پشتیوانیی خۆمان بۆ گەلی کورد دەردەبڕین".
(ئەنا هیدالگۆ) گوتیشی: "شانازییە بۆ ئێمە کە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانی ئێمەیە، ئێمە دۆستایهتی و پشتیوانیی کورد دەکەین لە هەموو روویێکەوە، هەمیشە ئامادەینە پشتیوانیی کورد بکەین لە هەموو کات و ساتێکدا، ئێرەش ماڵی جەنابی سەرۆکە هەرکاتێک بێت دەرگا کراوەیە بۆی، ئێمەش پێشوازی لێ دەکەین"
PDK -
