سەرۆکی کوردستان لە لایەن وەزیری بەرگری فەرەنسا پێشوازی لێ کرا
لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ فەرەنسا، سەرۆکی کوردستان مەسعوود بارزانی لە لایەن وەزیری بەرگری فەرنسا پێشوازی لێکرا و بە شێوەیەک کە وەزیری بەرگری بەهەمان رێورەسمی سەردانی سەرۆک دەوڵەتەکان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
هەر ئێستایش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا دەستی پێکرد.
رۆژی چوارشەممە 7-9-2016، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوەتی فەرمی فرانسوا ئۆلاند، بە سەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
رووبەڕووبوونەوەی داعش، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولا، کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ و ئایندەی باشووری كوردستان، ئەو مەلەفانە دەبن کە بڕیارە بارزانی و بەرپرسانی فەرەنسا قسەی لەسەر بکەن.
KDP-
