سەرۆکی کوردستان لە لایەن وەزیری بەرگری فەرەنسا پێشوازی لێ کرا

 	 سەرۆکی کوردستان لە لایەن وەزیری بەرگری فەرەنسا پێشوازی لێ کرا
کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی کوردستان لەلایەن وەزیری بەرگری فەرەنساوە، پێشوازی لێ کرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ فەرەنسا، سەرۆکی کوردستان مەسعوود بارزانی لە لایەن وەزیری بەرگری فەرنسا پێشوازی لێکرا و بە شێوەیەک کە وەزیری بەرگری بەهەمان رێورەسمی سەردانی سەرۆک دەوڵەتەکان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.

هەر ئێستایش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا دەستی پێکرد.

رۆژی چوارشەممە 7-9-2016، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوەتی فەرمی فرانسوا ئۆلاند، بە سەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

رووبەڕووبوونەوەی داعش، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولا، کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ و ئایندەی باشووری كوردستان، ئەو مەلەفانە دەبن کە بڕیارە بارزانی و بەرپرسانی فەرەنسا قسەی لەسەر بکەن.
KDP-
Top