هه‌ولێر.. فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌ی مانگێکی فه‌رمانگه‌كه‌ی دابین ده‌كات
كامه‌ران حه‌مید، ته‌مه‌ن 54 ساڵ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆژه‌ی دارستانی ڕیگه‌ی كه‌ركووك له هه‌ولێر، ئه‌ندازیاره، ئه‌مڕۆ 7/9/2016 دوای بێ ئومێدبوونی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی له وه‌رگرتنی مووچه به‌ر له جه‌ژن، بڕیار ده‌دات مووچه‌ی مانگێکی گشت فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی دابین بكات، له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كه له فه‌رمانگه‌كه‌م دانیشتبووین، به‌ر له جه‌ژنه و هه‌ركه‌سه باسی باروگوزه‌رانی خۆی له نه‌بوونی و قورسی ژیان، پێداویستی جه‌ژن و نه‌بوونی مووچه ده‌كرد، به‌گشتی هه‌موویان خه‌مباری و نه‌بوونیان پێوه دیار بوو، هه‌بوو گریانیشی پێوه‌دیار بوو پیاو نه‌ك ئافره‌ت، بۆیه منیش بیرم كرده‌وه كه خوای گه‌وره ئاوڕی لێمداوهتهوهو ئه‌وانه‌ش خوشك و برای منن، دۆستی منن، وه‌ك هه‌ڵوێستیش كه پاره‌م له‌ناو قاسه كلیل داوه چی لێده‌كه‌م؟ دوای كفنیش به‌ركی نییه و كه‌س پاره ناباته قه‌بره‌وه".
ئه‌و خێرخوازه، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "بۆیه یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر قسه‌م كرد، گوتم ئێوه ڕازین من مووچه‌ی فه‌رمانگه‌م ده‌ده‌م تا حكوومه‌ت ده‌یدا، پێیان سه‌یر بوو، گوتم من ده‌توانم، هه‌ربۆیه داوام كرد پرسه‌ك به سه‌رووی خۆیان بكه‌ن و ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگرن، له‌سه‌ره‌وه‌ش ده‌ستخۆشیان كردوو گوتیان بریا له فه‌رمانگه‌كه‌ی ئێمه‌ش یه‌كێك هه‌بووایه ئه‌و كاره‌ی بكردایه، گوتم هه‌ر ئه‌وه‌م پێده‌كری، بۆیه ڕێككه‌وتین، به‌یانی پێنج شه‌ممه 8/9/2016 سه‌عات 8:30 پاره‌كه حازر ده‌كه‌م و دابه‌شی ده‌كه‌م، پێشیانم گوتووه، هیچ منه‌تی تێدا نییه و كه‌س به منه‌تی نه‌زانێ، من برا بچووكی ئێوه‌م". له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ش هه‌ن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌و بتوانن، كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن گوتیشی: "چۆن ده‌ڵێ غیره‌تێكی ده‌وێ پیاو بتوانێ ده‌ستی له‌پاره ببته‌وه، منه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه من ئه‌وڕۆ ده‌توانم هاوكارییه‌كی بچووكیان بكه‌م، به ئه‌ركیشی ده‌زانم، كه‌س پاره له‌گه‌ڵ خۆی نابات بۆ قه‌بر".
باس‌نیوز
