ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: دەبێت کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە

 ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: دەبێت کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتیی كوردستان، لە ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیان ئاماژە بەوە دەدات، لە هەندێك شوێن ئاستەنگیان لە بەردەم دروست دەکرێت.

د. محەمەد خورشید، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتیی كوردستان لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیان، ڕايگەیاند: "دەبێت كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە، بە پێكهاتەكانی ئەو شارەمان گوتووە، ئایندەی كەركووك ڕوون و ئاشكرا دەبێت، جۆرێك لە تێگەیشتنی باش بۆ ئەو خاڵەش هەیە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، گوتی: "ئەو پێشێلكارییانەی لە سنووری كەركووك بەرانبەر بە پارتی دەكرێت، دەرئەنجامی فراوان بوونی جەماوەریەتی، کەسانێک هەوڵ دەدەن گرفت و كێشە بۆ بارەگاكانی پارتی، كادیر و ئەندامانی دروست بكەن، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەكرێت، پارتی بەرەوپێشەوە چووە و بەرەو دواوە نەگەڕاوەتەوە".








باسنیوز
Top