وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند ڕۆژێکی پێش جەژنی ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 8\9\2016، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت. هاوکات ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژی شەممە 10\9\2016، مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەوە دەچێت مووچەی هیچ وەزارەتێکی دیکە پێش جەژن جگە لەو وەزارەتانەی ڕاگەیاندراون، دابەش نەکرێت، چونکە ئاماژە بەوە کراوە: ”بەرنامە ڕێژی كراوە لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز“.
باسنيوز
