نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە پاریس: فەرەنسا وەك سەرۆكی وڵاتان پێشوازیی لە سەرۆك بارزانی دەكات
دۆڵەمەری ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە بارزانی چەند تەوەرێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆكی فەرەنسا تاوتوێ دەکات، یەك لە تەوەرەكانیش رەنگە پرسی ریفراندۆم بێت و بە وتەی ئەو، لە ھەموو كۆبوونەوەكان بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند كە رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەگرن ئەگەر بڕیایاندا لە عێراق جیاببنەوە.
