سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆ دەبێتەوە
بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان، وەزیری بەرگریی فەرەنساش کۆ ببێتەوە و سەعات پێنجێ دوانیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە 2016 -9 -8 لەگەڵ فرانسوا ئۆڵاند سەرکۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزیە بە فەرمی کۆ دەبێتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی 9ـی 2016 بەڕیز مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەڕێز فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا سەردانی پاریس دەكات.
وا بڕیار لەو سەردانەدا كە چەند ڕۆژ دەخایەنێت، سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و گەورە بەرپرسانی فەڕەنسا كۆ ببێتەوە.
لەو سەردانەدا د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی یاوەری سەرۆك بارزانی دەبێت.
باسنیوز
