ئۆباما موسڵمانێک بۆ ئەندامێتیی دادگای فیدڕالیی ئەمریکا کاندید دەکات

    ئۆباما موسڵمانێک بۆ ئەندامێتیی دادگای فیدڕالیی ئەمریکا کاندید دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا موسڵمانێک بۆ ئەندامێتیی دادگای فیدڕالیی وڵاتەکەی کاندید دەکات.



رۆژی چوارشەممە 7ـی ئەیلوولی 2016، کۆشکی سپی بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا ”دڵخۆشیی“ خۆی بە کاندیدکردنی عوبەید قورەیشی، دادوەری موسڵمان بۆ ئەندامێتیی دادگای فیدڕالیی ئەمریکا لە واشنتن، نیشان داوە.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، باراک ئۆباما رایگەیاندووە، کە متمانەی بە ”دەستپاکی و پابەندبوونی“ عوبەید قورەیشی بە جێبەجێکردنی دادوەریی هەیە.



بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، پێناچێت ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر ئەندامبوونی ئەو دادوەرە موسڵمانە لە دادگای فیدڕالیی وڵاتەکەی قبوڵ بکات.
Top