دابەشكردنی مووچە بەردەوامە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە ڕۆژی ٤ی ئەیول بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠١٦ موچەی مانگی حەوتی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.
هاوکات وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، دوێنێ و پێرێش موچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشکرا.
موچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان لەگەڵ یەکەی ٧٠ و ٨٠، پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی پۆلیسی ئامادە دابەشکرا، چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ جەژنی قوربان و تائێستاش وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکەی ڕانەگەیاندوە.
