نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى ڕێژەیى بەرزبونەوەى بەخۆوە بینى و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٧ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

ئەمڕۆچوارشەممە ٧ى ئەیلولى ٢٠١٦ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٤٧ دۆلار و ٤١ سەنت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکاش بۆ ٤٥ دۆلار و ٩٦ سەنت بەرزبووەوە.

ئەم بەرزبونەوە ڕێژەییەى نەوت بەهۆى ڕێککەوتنى ڕوسیا و سعودیە لەسەر ئەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت بدۆزنەوە.

ئەم جێگیرنەبوونەى نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە دوو مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٥٣ دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لەدوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نییە و بە کارتێکردنە سیاسییەکانى جیهان بەرز و نزم دەکات
Top