نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ زێڕ، به‌یانی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ بازاره‌كانی‌ جیهان و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رزترین نرخی‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆماكرد، یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ بۆ 1350 دۆلاره‌ به‌رزبویه‌وه‌، یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 241 هه‌زار دیناره‌.

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ نرخی‌ زێڕ به‌رز بۆته‌وه‌و نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌رامبه‌ر 1350 دۆلاره‌، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ 1342 دۆلار بوو".

له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 206 هه‌زار دیناره‌ عه‌یاره‌ 21 به‌رامبه‌ر 241 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك لیره‌ش به‌ 285 دۆلاره‌".

دوێنێ‌ به‌یانی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌رامبه‌ره‌ 1333 دۆلار بوو، یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌رامبه‌ر 204 هه‌زار دینارو عه‌یاره‌ 21 به‌رامبه‌ر 239 هه‌زار دیناربوو ، یه‌ك لیره‌ش به‌ 283 دۆلاربوو.‌
Top