هاوژینی یەكەمی مەسعود حەیدەر روونكردنەوە دەدات
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 6-9-2016 لەڕێگەی رووداوەوە روونكردنەوەیەكی لەبارەی هێنانی ژنی دووەم بڵاوكردەوە و رایگەیاند :" ماوەی 4 ساڵە لە هاوسەری پێشووم بە یاساو شەرع و ئاگاداری خانەوادەی هەردوولا جیابوومەتەوە، ئێستا ژیانێكی نوێم لەگەڵ كچێكی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان پێكهێناوە".
لەبەرامبەردا هەرەوەز جەمیل رەنجبەر، كە دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە و هاوژینی یەكەمی مەسعود حەیدەرە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " من لە مەسعود جیانەبووەتەوە تاوەكو ئێستاش ژن و مێردین، با بەڵگەی جیابوونەوەمان بخاتەڕوو".
هەرەوەز جەمیل كە دوو كچی لە مەسعود حەیدەر هەیە دەڵێت" وەك هەموو خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیومە مەسعود ژنی دووەمی هێناوە، ئەو قسانەی رەتدەكەمەوە لەبارەی جیابوونەوەمان كردوونی، چونكە هاوینی ئەمساڵ مەسعود لە هۆڵەندا لەگەڵ ئێمە بوو، باسی ژنی دووەمی نەكردووە".
رووداو -
