گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا: وەزارەتەکەمان بۆ فرۆشتن نییە

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا: وەزارەتەکەمان بۆ فرۆشتن نییە

محەممەد ئەمین هەورامانی گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "هەرگیز بڕیارمان نەداوە وەزارەتی كارەبا بەكەرتی تایبەت بفرۆشین. ئێمە بەنیازین هاوبەشی بە كەرتی تایبەت بکەین لەكارەكانی وەزارەت نەك وەزارەتێك رادەستی كەرتی تایبەت بکەین".

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردەوە، ئەگەر كەرتی تایبەت هاوبەشی كارەكانیان بكات، حکومەت سیاسەتی نرخی فرۆشتنی كارەبا دیاری دەكات، نەك كەرتی تایبەت، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە "ئەو كاتە پاڵپشتی حكومەت بۆ نرخی كارەبا كەمتر دەبێتەوە، كە ئێستا بەشێوەیەكی گشتی پاڵپشتی بەڕێژەی 70%ـیە".

محەممەد ئەمین هاورامانی ئەوەشی خستەڕوو هەموو ئەو كارانەیان بۆ بەدامەزراوەكردنی كارەكانی وەزارەتی كارەبایە نەك شتێكی دیكە.

هەر سەبارەت بەو پرسە سۆران عومەر، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە ( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەم قۆناخەدا بەتەواوەتی دژی هاوبەشیپێكردنی كەرتی تایبەتن لە كارەكانی وەزارەتی كارەبا.

سۆران عومەر پێی باشە پێش ئەو هەنگاوە وەزارەتی كارەبا كارپێكردنی هەموو وێستگەكانی كارەبا لە گازوایلەوە بۆ گازی سروشتی بگۆڕێ‌ و، دەڵێ " ئەو كاتە خەرجی ساڵانەی وەزارەت لەو بوارەدا لە3 ملیار ‌و 500ملیۆن دۆلارەوە بۆ تەنیا 500ملیۆن دۆلار كەمدەبێتەوە".

پەرلەمانتارەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هەروەها دەڵێ " ئەو کاتەی ئەوە کرا ئەگەر كەرتی تایبەت هاوبەشی پێبكەن، نرخی كارەبا لەسەر خەڵك بەو جۆرە گران نابێت، بەڵام بەم حاڵەی ئێستا ئەگەر كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت نرخی كارەبا زۆر گران دەبێت، هەر بۆیە ئێمە دژی ئەوەین
رووداو -
Top