عه‌بادى: پێنج ساڵ مۆڵه‌ت به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا، گفتوگۆى ئه‌وه‌ى كردووه، كه پێنج ساڵ مۆڵه‌ت به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه بدرێت به فه‌رمانبه‌ران.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ڕای گه‌یاند :" ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ گفتوگۆى له باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه كرد".
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى "سۆمه‌رییه"ـى عێراقی، عه‌بادی، گوتیشی :" له دانیشتنه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه كرا، مۆڵه‌تى پێنج ساڵ به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه بدرێت به فه‌رمانبه‌ران".
له ئێستادا به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و جه‌نگى دژ به داعش، هاوكات وه‌ك له ڕاۆپرتى ناوه‌ندێكى به‌ریتانیدا هاتوودا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى دوو كابینه‌كه‌ى نوورى مالیكی_دا پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر دراه، عێراق ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایی بووه‌ته‌وه.
Bas News _
