وەفدێكی ئەمەریكی سەردانی سۆرانیان کرد
كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران،رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6-9-2016 لە دیوانی قائیمقامیەتی سۆران، پێشوازیمان لە وەفدێكی ئەمەریكی بە سەرپەرشتی (bab gaf) دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ وەفدەكە دەركەوت كە ناوبراو، لەو سەردانەدا كۆمەڵێک پڕۆژەی پێیە بۆ سۆران.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارێكی پەروەردەی سۆران و پێشنیاری دروستكردنی قوتابخانەیەكمان بۆ كرد، دیار بوو ئەو پێشنیارەی ئێمەی بە هەند وەرگرت و بەڵێنیی ئەوەی پێداین كە كاری جدی بۆ بەدەستهێنانی بوودجەیەك بكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
قائیمقامی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا، مستەر (bab gaf) منی وەك قائیمقامی سۆران بۆ سمینارێك لە ئەەمریكا لەبارەی كێشەی كورد و لێبووردەیی كورد بۆ بۆ قوتابییەكانی لە ئەمەریكا بانگهێشت كرد، ئەوەش ئێمەی زۆر دڵخۆش كرد و شوكر شارەكەمان هێندە ناوبانگی پێكەوەژیان و لێبووردەیی پەیدا كردووە، دەتوانین بە سەربەرزی پەیامی دۆستایەتی بۆ هەموو دونیا لە بەرز بكەینەوە."
(bab gaf) كەسایەتیەتییەكی ناسراوی سیاسی و ڕێكخراەیی ئەمەریكیە، لەڕووی سیاسیی كونسووڵی فەخری وڵاتی ئۆگەندایە لە ئەمەریكا و لەڕووی ڕێكخراوەییشەوە بەرپرسی ڕێكخراوی خێرخوازیی lovedoesc ە.
ئەمە سێیەمین جارە سەردانی كوردستان دەكات بۆ پاڵپشتی ڕێكخراوی هەتیوانی جیهانی و پاڵشتی ماددی و مەعنەوی ئەو ڕێكخراوە دێت، بەڵام پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە گەیشتە ئاستێك كە ئێستا نەك هەر وەك كاری مرۆڤدۆستی دێتە كوردستان، بەڵكوو وەك دۆستێكی گەلەكەمان هەڵسوكەوت دەكات و پاڵپشتی كێشەی كورد و مێهرەبانی و مرۆڤدۆستیی خەڵك و حكوومەتی كوردستانە.
باسنیوز
