بەرپرسێکی پارتی لە کەرکووک: هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کار بۆ برسیکردنی خەڵکی کەرکووک دەکات
کاوێز مەلا پەروێز، ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر بەداخین بۆ ئەو پرسە، چونکە پرسى بڕینى قووتى خەڵکى کوردستانە کە لە لایەن سەرکردەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتییەوە پێشنیار بکرێت، دەپرسین لە پێناوی چی پێشنیاری بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان لە عەبادی دەکەن؟”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “وەک چۆن کاتى خۆی لە پێشنیارەکەی عادل موراد و هاوڕێیانی تێنەگیشتین، کاتێک مالیکییان بەوە ڕازی کرد کە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ببڕێت، ئێستاش لەوەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نەگەیشتووین کە بۆچى داوایەکى وەها لە عەبادی بکات کە نەوتى کەرکووک ڕابگرێت؟، لە کاتێکدا ئەمە تەواو ئەوە دەسەلمێنێت کە کار بۆ برسیکردنی خەڵی کەرکووک دەکرێت".
بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسیاری ئەوەش دەکات، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد “چۆن زاتى ئەوە دەکات” کار بۆ داتەپاندنی ئابووریى کوردستان بکات؟ لە کاتێکدا خەڵکی شاری کەرکووک چاوەڕوانی فرشتنی نەوتەکەیان و هەرێمی کوردستانیش چاویان لە داهاتی نەوتە. دەشڵێت: “دەبێت لەبارەی پێشنیاری ڕاگرتنی نەوتی کەرکووک، ڕوونکردنەوە بدرێت و وردەکاری تێدا بخرێتەڕوو”.
باسنیوز
