کادیرێکی یەکێتی: باشترین کار دروستکردنی لێژنەی بڕیارە
جەمال بۆتانی، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی و کادیری پیشکەوتووی ئەو حزبە رایگەیاند، وەک ھەنگاوێکی ھەنووکەیی و بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناو یەکێتی، باشترین پێشنیاز ئەوەیە، کە ”لیژنەیەکی چەند کەسی ھەڵبژێردرێت“.
جەمال بۆتانی هەروەها رایگەیاند، کە پێویستە لیژنەی بڕیار هەڵبژێردرێت تاوەکو بڕیاری یەکلاکەرەوەی ناو یەکێتی بدەن“، لە جیاتی ھەردوو باڵی دەستڕۆیشتوو و ناوەندی بڕیار.
ئەو کادیرەی یەکێتی هەروەها داوا دەکات هاوشێوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و حزب و رێکخراوەکانی یەکێتیش پەیڕەوی سیستەمی هاوسەرۆکایەتیی بکرێت، کە ”سێ ناوەندی بڕیار ھەبن و بەھاوبەشی لەگەڵ یەکتری یەکێتی بەڕێوە ببەن".
باسنیوز
