پەرلەمانتارێکی کورد: هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە پێشنیازێک زیانێکی زۆری لە بودجەی کوردستان داوە
بەنگین شەوکەت، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “زانیاریی وا هەیە کە لەسەر پێشنیاری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەناردەی نەوتی کەرکووک ڕابگیرێت، لە کاتێدا بە چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، ئەم هەڵەیە ڕاست کرایەوە و بڕیار دراوە نەوتی کەرکووک لە هەناردە کردنی بەردەوام بێت، بەجۆرێک ڕۆژانە 75 هەزار بەرمیل نەوت بۆ عێراق بێت و ئەوی دیکەش دەفرۆشرێت، بودجەکەی بۆ کوردستانە”.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بەهۆی ئەو پێشنیارەوە، زیانێکی زۆر لە بودجەی کوردستان دراوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بودجە کردووە و نازانین ئەمە خزمەت بە کێ دەکات و لە بەرژەوەندیی کێ دایە؟".
بەنگین شەوکەت دەڵێت: "نێچیرڤان بارزانی ئەو هەڵە گەورەی ڕاست کردەوە و توانی ئەو پێشنیازە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان شکست پێ بهێنێت".
باسنیوز
