وەزارەتی پەروەردە ڕێنمايى تایبەت بە گۆڕينى ناونيشانى فه‌رمانبه‌ر بۆ مامۆستای بڵاو کردەوە
به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ژماره (١٠٠٥٧)ى ڕێكه‌وتى (2016 -9 -5)ى زایینى کە بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تییە گشتيیه‌كانى (په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هەڵەبجە و گه‌رميان) نێردراوە، بڕیار درا بە:
١. ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ئاماده‌يين (به هه‌ر سێ به‌شيه‌وه) و خوازیارن ببنه مامۆستا، پێویستە به پێى ڕێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تويژينه‌وه‌ى زانستى ناوى خۆیان لە (کۆلێژى بنياتى ئێواران) تۆمار بكه‌ن و فه‌رمانبه‌ر له‌و پسپۆڕييه ده‌خوێنێ كه له‌گه‌ڵ بڕوانامه ئاماده‌ييه‌كه‌ى يه‌ك دەگرێته‌وه.
٢. ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى هه‌ڵگرى (بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس و په‌يمانگە)ن و ئاره‌زوويان هه‌يه ببنه مامۆستا له‌و پسپۆڕيانه‌ى كه په‌روه‌رده‌كان پێويستیان پێيه‌تى پشتبه‌ستن به جۆرى بڕوانامه‌ى ئاماده‌ييان، دەتوانن سه‌ردانى (په‌يمانگەى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌يى پارێزگاكان)ـيان بكه‌ن بۆ ناو تۆمارکردن به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولى شياندن به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده کە پێويسته پشتگيریيان پێ بدرێت.
باس‌نیوز
