ئەگەر مووچە بەر لە جەژن نەدرا بزانە هۆکارەکەی چیە !
دوای سەردانیکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا حکومەتی عێراقی ئاشکرای کرد کە ئەوان بەهۆی داواکاریەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو بریارەیان داوە و ئەوەشیان راگەیاند کە هێرۆخان داوای کردووە نەوتی کەرکوک لە رێگای سلێمانیەوە بۆ ئێران رەوانە بکرێ بەلام بەهۆی فشاری ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپی حکومەتی عێراق نەیتوانیوە ئەو داخوازیەی کۆنە خانمی یەکەمی عێراق بەجێبگەیێنن.
بەر لە چەند رۆژێکیش لە کاتی تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی و هەردوو جیگرەکانی سکرتێری گشتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، لە بەیاننامەی ناوەندی بڕیاردا کە زیاتر لە بیست ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی ئیمزایان لەسەر کردووە دا هاتووە کە باڵی دەسترۆیشتوو بە سەرکردایەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هۆکاری بڕینی بودجە و وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و زیانگەیاندن بە داهات و بژێوی خەڵکە.
پێشترێش شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەوەی ئاشكرا کردبوو کە عادل مورادی سەر بەباڵی هێرۆ و لەتیف رەشیدی میردی خوشکی هێرۆ پێشنیاری بڕینی بودجە و مووچەی کوردستانیان بۆ مالیکی کردووە، کە هەموو ئەو شتانە هۆکاری درووستبوونی ئەو قەیرانە داراییەن کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و رەنگە بەو هۆیەشەوە حکومەت نەتوانێ مووچەی هەموو وەزارەتەکان بەر لە جەژن بدا.
