کۆبوونەوەکانی لووتکەی وڵاتانی گروپی ٢٠ کۆتایی هات
سەرۆککۆماری چین، شی جین پینگ، لە وتاری کۆتایی ئەم کۆبوونەوانەدا گوتی: ئەندامانی کۆبوونەوەکان تەمایان گرتووە مەکینەی تیجارەت و وەبەرهێنان بەهێزتر بکەن.
سەرۆککۆماری چین گوتی: ئەمە یەکەمجارە ئەندامانی ئەم کۆبوونەوانە بەم شێوەیە سەرنج بدەنە ئەم بابەتە.
سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، کریستیەن لاگارد، گوتی: ئەندامانی گروپی بیست رێککەوتوون هەموو هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە.
بیست دەستەڵاتی گەورەی ئابووری کە رێبەرانیان لەم کۆبوونەوانەدا بەشدار بوون، 85% بەرهەمهێنانی جیهان و دوو لەسەرسێی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.
ئابووری و داهاتووی جیهان یەکێک لە سەرکیترین ئەو بابەتانەبوو کە لەم کۆبوونەوانەدا بە چڕی باسی لێوەکرا.
_Bas News
