کۆبوونەوەکانی لووتکەی وڵاتانی گروپی ٢٠ کۆتایی هات

کۆبوونەوەکانی لووتکەی وڵاتانی گروپی ٢٠ کۆتایی هات
کۆبوونەوەکانی ساڵانەی رێبەرانی بیست وڵاتی خاوەن ئابووریی دەوەڵەمەندی جیهان بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئابووری و هەوڵدان بۆ گەشانەوەی ئابووریی جیهان لە چین کۆتایی پێهات.

سەرۆک‌کۆماری چین، شی جین پینگ، لە وتاری کۆتایی ئەم کۆبوونەوانەدا گوتی: ئەندامانی کۆبوونەوەکان تەمایان گرتووە مەکینەی تیجارەت و وەبەرهێنان بەهێزتر بکەن.

سەرۆک‌کۆماری چین گوتی: ئەمە یەکەمجارە ئەندامانی ئەم کۆبوونەوانە بەم شێوەیە سەرنج بدەنە ئەم بابەتە.

سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، کریستیەن لاگارد، گوتی: ئەندامانی گروپی بیست رێککەوتوون هەموو هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە.

بیست دەستەڵاتی گەورەی ئابووری کە رێبەرانیان لەم کۆبوونەوانەدا بەشدار بوون، 85% بەرهەمهێنانی جیهان و دوو لەسەرسێی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.

ئابووری و داهاتووی جیهان یەکێک لە سەرکیترین ئەو بابەتانەبوو کە لەم کۆبوونەوانەدا بە چڕی باسی لێوەکرا.
_Bas News
Top