به به‌ڵگه‌وه: 50 ته‌نكه‌ر به‌نزینى گوماناوى له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته سلێمانى
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕای گه‌یاند :" به‌دواداچونمان كرد بۆ ئه‌و به‌نزینه‌ى له لایه‌ن كۆمپانیاكانی ( ئۆیڵ ، به‌هار كروپ ، قه‌یوان ) كه هاورده‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و پارێزگایى سلیمانى كراوه.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه به‌پێى پشكنینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و به‌نزینه چه‌ند مادده‌یه‌كى تێدایه به‌ڕێژه‌ى زیاتر له ستاندارى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت بۆ ئۆتۆمبیل و ژینگه و ته‌ندروستى هاوڵاتیان. ده‌شڵێت :" به‌ڵام دوای دووباره پشكنینی له لایه‌ن پشكنینی گه‌رۆك كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانییه، به پێی ئه‌و پشكنینه په‌سه‌نده و له پشكنین ده‌رچووه ، بۆیه زیاتر له 50 ته‌نكه‌ر به‌نزین له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكنینی دووه‌م هێنراوه‌ته ناو شارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشكنینه‌كه گوماناوییه لاى ئێمه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه له‌سه‌ر فراكسیۆنى گۆڕانه، هاوپێچ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كاندا، ده‌شنووسێت :" ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه، چونكه چه‌ندین جاره ئه‌م بابه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه، كه به‌نزین له پشكنینی گه‌رمیان ده‌رناچێت، به‌ڵام كه دووباره ده‌كرێته‌وه له سلێمانی له ژێر پشكنین ده‌رده‌چێت، ده‌شڵێت :" دوای بینینی هه‌ردوو پشكنینه‌كه، ده‌بینین جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوانیان، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات كه گومان بكه‌ین له پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانی.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ینێ وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، داوا له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه پێكبهێنرێت و به‌دواداچوون بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك له ڕێنماییه‌كان لایداوه، سزا دبرێت.
BASNEWS -
