پرسى متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشیار زێبارى نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانه‌وه
عادل نورى ، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ى به‌ده‌ست گه‌یشتووه تیایدا پرسى متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشیار زێبارى وه‌زیرى دارایی عێراقى تیایدا نییه، گووتى "پێشبینى ناكه‌م بۆ ئه‌و پرسه رێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بن، ئه‌وه‌ش واده‌كات متمانه له وه‌زیرى دارایی وه‌رنه‌گیرێته‌وه".
به‌پێى زانیاریه‌كانى (باس‌نیوز) په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق واژووى یاساییان كۆكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بۆ جارێكى دیكه پرسى ده‌نگدان به وه‌ڵامه‌كانى هۆشیار زێبارى سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى كرایه‌وه بخاته‌وه ده‌نگدان.
BASNEWS -
