حەشدی شەعبی پێنج ھاوڵاتی کوردیان لە سنوری دوزخورماتوو دەستگیر کردووه
بەڕێوبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو "محەمەد فایەق" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنوری دوزخورماتوو پێنج ھاوڵاتی کورد کە دووانیان شوفێرن و کاری کڕینی ئاسن لەو گوندانەی ناوچەکە دەکەن، بەڵام لە بازگەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکراون و تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کە دزیان کردووە.
محەمەد فایەق گوتی: تاوەکو ئێستا روون نەبۆتەوە کە ھیچ دزیەکیان کردبێت، بەڵام حەشدی شەعبی بەو تۆمەتە دەستگیری کردوون.
فایەق روونیشی کردەوە: باس لەوە دەکەن کە ئەوانە رادەستی پۆلیس و دادگای دوزخورماتوو دەکەن.
ZNA-
